لەچوارچێوەی كار و چالاكییەكانیدا، گروپی هەولێری پاڵپشتی ئازادی رادەربڕین و میدیا لەكۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی هەرێمی كوردستانی كرد و تاوتوێی رەوشی ئازادی رادەربڕین و جێبەجێكردنی یاسای بەدەستهێنانی زانیاریكرد.

 

چالاكیەكە رۆژی چوارشەممە 17-4-2019 ئەنجامدرا كە لەگەڵ دارا بیلال بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لەدەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ و بەشێك لەستافی دەستەكە كۆبوەوە.

 

لەكۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنییەتی هەماهەنگی گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕینی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی هەرێمی كوردستان و گۆڕینەوەی زانیاری.

 

هەر لەكۆبونەوەكەدا لەبارەی بەربەست و چۆنییەتی جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری گفتوگۆكرا.