رۆژی 10/7/2019 لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، بەهاوكاری نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق UNAMI لەشاری دهۆك ڤیستیڤاڵی كورتە فلیم كە پێكهاتبوون لە10 كورتەفیلم و پانێلێك لەسەر رەوشی پێكهاتە ئاینییەكان و مافی مرۆڤ سازكرد