لە رێكەوتی 17ی ئابی 2019 لە بارەگای پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژادن، گروپی پاڵپشتی میدیاو ئازادی رادەربڕینی سلێمانی/ رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانی كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان كۆبویەوە.

لەبارەی چۆنیەتی سەر رێگاخستنی كەمپێنێك بۆ پاڵپشتی و پاراستنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان لەچاودێركردنی هۆیەكانی پەیوەندی و دروستكردنی تۆمەت لەتۆرەكانی كۆمەڵایەتی گفتوگۆكرا.

كۆبونەكە دوای كۆبونەوەی گروپی هەولێردێت كە لەداهاتوودا گروپەكانی تریش لەو بارەیەوە كۆدەبنەوە دوای دانانی چوارچێوەی پلان كەمپینەكە رادەگەینرێت.