به‌ڵێننامه‌ی پڕه‌نسیپه‌کانی کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی
((بورتۆ ئه‌لگیریی)) 10ی حوزه‌یران 2001
لیژنه‌ی رێکخراوه به‌رازیلییه‌کان له دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌و ئه‌و پێشبینیانه‌ی که به‌شداربووان خستیانه‌ڕوو، پێیان وایه که پێویسته پڕۆژه‌یه‌ک بۆ میساقی پڕه‌نسیپه‌کان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته رێبه‌رێک بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی. له‌وکاته‌ی که پڕه‌نسیپه‌کانی ئه‌م میساقه که پێویسته رێزیی لێبگیرێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌خوازن به‌شداربن له‌م کۆڕبه‌نده، وێڕای رێکخستنی شێوازی نوێ بۆ کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی- کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی بڕیاره‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌ی –بۆرتۆ ئه‌لگیریی-یه که سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.
1- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی کراوه‌یه:
* بۆ بیرکردنه‌وه‌ی کاراو دیالۆگی دیموکراسییانه‌ی بیروبۆچوونه‌کان.
* بۆ داڕشتنی پێشنیاره‌کان‌و، گۆڕینه‌وه‌ی ئازادانه‌ی ئه‌زموونه‌کان.
* بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌پێناوی ئه‌نجامدانی چالاکی کاریگه‌ر.
شوێنێکه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپه‌کان‌و بزووتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که دژ به:
* لیبرالیزمی نوێن
* کۆنترۆڵی سه‌رمایه به‌سه‌ر جیهاندا.
* هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ئیمپریالیزم.
ئه‌و گرووپ‌و بزووتنه‌وانه‌ی که:
* ئینتیمایان بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌که که هه‌موو گۆی زه‌وی بگرێته‌وه.
* ئاراسته‌یان بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌ندروسته له‌نێوان مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا‌و، له‌نێوان مرۆڤ‌و زه‌وی.
2- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی که له -بۆرتۆ ئه‌لگیریی- گرێدرا، رووداوێکی دیاریکراوه له رووی کات‌و شوێنه‌وه. له ئێستا به‌دواوه‌و به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌کانی –بۆرتۆ ئه‌لگێری- ده‌کرێت‌و ((له‌تواناماندایه جیهانێکی جیاواز دابمه‌زرێنین)). کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانیش پڕۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له جێگره‌وه ده‌گه‌ڕێت‌و، ناکرێت کۆڕبه‌نده‌که کورتبکرێته‌وه له بۆنه‌و رووداودا.
3- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی رووداوێکه جیهان پێی هه‌ڵده‌ستێت (پرۆسه‌یه‌کی جیهانییه)، هه‌ر دیدارێکیش که ئه‌نجام بدرێت وه‌ک به‌شێک له‌م پرۆسه‌یه، ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
4- هه‌موو جێگره‌وه پێشنیارکراوه‌کان له کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی دژ به پڕۆسه‌ی جیهانگیریی ده‌بێت که کۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌کان‌و ده‌سته حکومییه‌کان‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێی هه‌ڵده‌ستن‌و خزمه‌تی ئه‌و کۆمپانیاو حکومه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌که‌ن. ئه‌و جێگره‌وانه‌ش وا داڕێژراون که جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که جیهانگیریی ئه‌و خه‌ڵکه هاوپشته جێگیر ده‌بێت وه‌ک قۆناغێکی نوێ له مێژووی جیهان. جیهانگیرییه‌ک که رێز له مافی مرۆڤ بگرێت – مافی هه‌موو هاوڵاتیان به‌ژن‌و پیاوه‌وه، مافی هه‌موو گه‌لان- مافی ژینگه. جیهانگیرییه‌ک دامه‌زراو بێت له‌سه‌ر سیسته‌مه‌کانی دیموکراسی نێوده‌وڵه‌تی‌و جۆره ده‌زگایه‌ک که له خزمه‌تی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌کسانی‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لاندا بێت.
5- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی له‌نێوان رێکخراوو بزووتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌موو وڵاتانی جیهان داده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پشت به‌وه نایه‌وێت که نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیهانی بکات.
6- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی نایه‌وێت ببێته رێکخراوێک. بۆیه هیچ لایه‌ن‌و که‌سێک سه‌رپشک ناکات- به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک سوودی له کۆڕبه‌نده‌که بینیبێت – که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شداربووانی کۆڕبه‌نده‌که ده‌کات. هیچ که‌س‌و لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی به‌شداربوون ناکات بۆ کۆڕبه‌نده‌که به مه‌به‌ستی:
* بڕیار وه‌رگرتن به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌یه‌کن چ له رێگه‌ی ده‌نگدان یان کۆده‌نگی بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێست.
* پێشه‌شکردنی پێشنیاری تایبه‌ت به کارکردن که هه‌موو به‌شداربووان یان زۆرینه پابه‌ندی بن.
* بڕیار وه‌رگرتن، که‌وا ده‌ربکه‌وێت بڕیاره بۆئه‌وه‌ی کۆڕبه‌نده‌که بکرێته رێکخراو.
بۆیه کۆڕبه‌نده‌که نابێته پۆستێکی ده‌سه‌ڵات که لایه‌نه به‌شداربووه‌کان له کاتی دیداریاندا ململانێی له‌پێناودا بکه‌ن‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بکه‌ن که تاکه رێگه‌یه بۆ دیدار‌و بزاوت له نێوان بزووتنه‌وه به‌شداربووه‌کان.
7- وێڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گرووپه به‌شداربووه‌کان له کۆڕبه‌نده‌که یان ژماره‌یه‌کیان پێویسته له‌وه دڵنیابن که مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له کاتی دیداره‌کانی کۆڕبه‌نده‌که هه‌وڵی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌و بزاوتی به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ گرووپه به‌شداربووه‌کانی دیکه بده‌ن. کۆڕبه‌نده‌که هه‌وڵی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌و بزاوتی دابه‌شکردنی ئه‌و کارانه به‌هه‌موو ئامرازه‌کان که له توانایدایه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان‌و چاودێریکردنی یان رێگه‌گرتن لێی.
8- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی پێکهاته‌یه‌کی فره‌یی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی بێ ئایدۆلۆژیای ناحزبییه، په‌یوه‌ندی نێوان رێکخراوو بزووتنه‌وه‌کانی ناوخۆیی‌و جیهانی ئه‌وانه‌ی خوازیاریی جیهانێکی جیاوازن به‌شێوه‌یه‌کی نامه‌رکه‌زی پته‌و ده‌کات.
9- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی به‌رده‌وام به‌کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه بۆ فره‌یی‌و فره چالاکی‌و، فره‌یی له شێوازی کارکردن به‌و شێوه‌یه‌ی که رێکخراوو بزووتنه‌وه به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵیده‌بژێرن. وێڕای رێگه‌دان به فره‌یی له جۆر‌و ره‌گه‌زو نه‌وه‌و توانای سروشتی به‌مه‌رجێک پابه‌ندی ئه‌م به‌ڵێنامه‌یه بن. له کۆڕبه‌نده‌که‌دا هیچ رێکخراوێکی حزبی‌و سه‌ربازی به‌شدارنابن. سه‌رکرده حکومییه‌کان‌و ئه‌ندامانی ده‌زگا ته‌شریعییه‌کان که پابه‌ندی ئه‌م به‌ڵێنامه‌یه ده‌بن بانگهێشتی کۆڕبه‌نده‌که ده‌کرێن له‌سه‌ر بنه‌مای که‌سایه‌تی.
10- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی راده‌وه‌ستێت دژ به:
* لایه‌نگرانی گشتگیریی.
* هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بیر ته‌سکانه بیر له ئابووریی‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و مێژوو ده‌که‌نه‌وه.
* هه‌موو ئه‌وانه‌ی که توندوتیژیی وه‌ک ئامرازێکی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌کارده‌هێنن.
کۆڕبه‌نده به‌ته‌واوی پابه‌نده به رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ‌و په‌یڕه‌وکردنی راسته‌قینه‌ی دیموکراسی، دیموکراسی به‌شداریکردن‌و په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی له یه‌کسانی‌و هاوکاریکردن له‌نێوان خه‌ڵک به‌چاوپۆشین له جیاوازییه ره‌گه‌زیی‌و جۆر‌و گه‌ل‌و، هه‌موو جۆره‌کانی هه‌ژموون‌و کۆنترۆڵ‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وی دی ره‌تده‌کاته‌وه.
11- به‌وپێیه‌ی کۆڕبه‌ندێکه بۆ دیالۆگ، کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی بزووتنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه که توێژینه‌وه لێوه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت – به‌روون‌و ئاشکرای ته‌واوه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وانه بڵاوده‌کاته‌وه- له‌باره‌ی ئالیات‌و ئامرازه‌کانی کۆنترۆڵه‌وه که سه‌رمایه هه‌وڵی بۆ ده‌دات- هه‌روه‌ها بیرکردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئامراز‌و چالاکی که دژ به‌و کۆنترۆڵکردنه‌یه به‌ره‌نگاری بکات. توێژینه‌وه‌و بیرکردنه‌وه له پێشنیارکردن بۆ جێگره‌وه بۆ چاره‌کردنی گرفته‌کانی به‌کۆیله‌کردن‌و نایه‌کسانی که پڕۆسه‌ی جیهانگیریی سه‌رمایه‌داری به هه‌موو ره‌هه‌نده ره‌گه‌زپه‌رستی‌و وێرانکردنی ژینگه له ئاستی ناوخۆ‌و جیهان دروستی ده‌کات.
12- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی – به‌وپێیه‌ی چوارچێوه‌یه‌کی کاره بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون، هانی تێگه‌یشتن‌و مه‌عریفه‌ی هاوبه‌ش ده‌دات له‌نێوان رێکخراوو بزووتنه‌وه به‌شداربووه‌کان‌و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیش ده‌دات به به‌های ئاڵوگۆڕی نێوانیان، به‌تایبه‌تی به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا پێی هه‌ڵده‌ستێ له چالاکییه ئابووریی‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له خزمه‌تی وه‌دیهێنانی پێداویستییه‌کانی گه‌ل‌و رێزگرتنی سروشت له ئێستا‌و له‌پێناوی نه‌وه‌کانی داهاتوو.
13- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی – وه‌ک ئامرازێک بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان- له دۆزینه‌وه‌ی ئامرازی له بار‌و گونجاو ده‌گه‌ڕێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان‌و دروستکردن په‌یوه‌ندی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان رێکخراوه‌کان‌و بزووتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا تا توانای به‌رگری کۆمه‌ڵایه‌تی ناچه‌کدار پته‌وبکات دژ به داماڵینی مۆرکی مرۆڤایه‌تی جیهان وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه، هه‌روه‌ها دژ به‌و توندوتیژییه‌ی که ده‌وڵه‌ت به‌کاری ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای ئامرازی هاوکاریکردنی کرده‌وه مرۆییه‌کانی ئه‌و رێکخراوو بزووتنه‌وانه.
14- کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی بریتییه له‌و پڕۆسه‌یه‌ی که هه‌ڵده‌ستێت به هاندانی رێکخراو بزووتنه‌وه به‌شداربووه‌کان له خستنه‌ڕووی چالاکییه ناوخۆیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و، هانیانده‌دات بۆ گه‌ڕان به‌دوای به‌شدارییه‌کی کارای جیهانی بۆ نموونه به‌شداریکردن له پرسه‌کانی هاوڵاتیبوونی جیهانی‌و له خشته‌ی کاره جیهانییه‌کانیشدا چالاکییه‌کانیان داده‌نێت بۆ هاندانی ئه‌و گۆڕانانه بۆ بونیادنانی جیهانێکی نوێ که هه‌موومان تیایدا هاوکاربین.