له سه‌ر بانگهێشتی قونسوڵخانه‌ی بریتانیا له‌هه‌ولێر، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌شداریكرد له‌خوانێكی گفتوگۆ ئامێز كه له ١٨ی تشرینی یهكهمی٢٠٢٢ له‌شاری هه‌ولێر ڕێكخراوبوو.
گفتوگۆكان تایبه‌تبون به‌بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین وڕه‌وشی پێشێلكاریه‌كان.
هه‌ریه‌ك لهمارك برایسون باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق، دەیڤد هانت کونسڵی گشتی بریتانیا، جەیمس ئۆتس وھەنار مەعروف بەرپرسی به‌شی سیاسی لە قونسوڵخانەی بەریتانیا لەھەولێر و نوێنەری چه‌ند ڕێكخراو وده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی گفتوگۆكانبون.