له ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) چالاكیه‌كی هاوبه‌شیان له ناو ئۆفیسی یۆنامی له شاری هه‌ولێر ڕێكخست.
چالاكیه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ئه‌نجامدرا و تیشك خرایه سهرلایهنهكانی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌كو كار‌و پڕۆژه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فلۆریان ڕازبێرگهر و زهیتۆسیانی له نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌ی چۆنیه‌تی ڕاپۆرتكردن و چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤی یۆنامیان بۆ به‌شداربووان باسكرد و تیشكیان خسته سه‌ر ئەولەویەتی کار لە هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تیش بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئازادی رادەربرین، ئازادی گردبونەوەی ئاشتییانە و بەڕیوەبردنی دادپەروەریی و چه‌ندین بابەتی تر.
بەشداربوانیش كه بریتی بوون له ٢٢ كارمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی ناو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش به پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانیان باسیان لە جۆرەها شێوازی پاڵپشتیکردن کرد کە چۆن برەوبدرێت بە بەرپرسیارکردن و بەهێزکردنی سەرەوەریی یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.