له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ماف و ئازادیه‌كان و وه‌ك به‌شێك له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی بواری كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، گه‌نجان و لاوان و نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی مه‌یدانیان بۆ چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی حكومی و په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامدا. ئامانج له سهردانیكردنهكان بریتی بوون له به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی زیاتر بۆ دانان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكانی تایبه‌ت به گه‌نج، ئاشتی، ئاسایش (٢٢٥٠). هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كان لیستێك له ڕاسپارده‌و پێشنیار پێشكه‌ش كران به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتیدا.
سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كان له‌٢٥، ٢٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ له پارێزگاكانی به‌غداد، هه‌ولێر، به‌سره، میسان، و ئه‌نبار ئه‌نجامدران. گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سهردانیكران بریتی بوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی میسان و ئه‌نبار، سه‌ندیكانی پارێزه‌رانی عێراق له به‌غداد،قایمقامی قه‌زای هارسه و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پارێزگای به‌سره.
ئه‌م چالاكیانه به‌شێكن له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی مه‌ودای كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێ به‌جێی ده‌كات به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی و به پاڵپشتی دارایی وه‌كاله‌ی سویدی بۆ هه‌ماهه‌نگی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ووزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید.