
هەولێر – یەکشەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە نووسینگەی سەرەکی خۆی لە شاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای لێژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی (IRC) کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز پاۆلۆ لێبرانۆ، بەڕێوەبەری وڵاتی لێژنەکە، و بە هاوڕێیەتی دکتۆر دیڤار، بەڕێوەبەری هاوبەشییەکان.
شاندە میوانەکە لەلایەن تیمی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە پێشوازییان لێکرا، کە پێکهاتبوون لە:
ڤاندا جۆرج، بەڕێوەبەری بەرنامەکان.
ریم غەسان، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ئافرەتان.
نیدار سەعید، بەڕێوەبەری پڕۆژە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە
لە دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی قووڵ دەربارەی دۆخی کارکردنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، تیشک خرایە سەر بارودۆخ و ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا ڕووبەڕووی کارە مرۆیی و پەرەپێدان دەبنەوە لەم قۆناغەدا.
ڕێزلێنان و پێزانین
وەک دەربڕینی ڕۆحی هاوکاری بەرهەمدار و ئەو هاوبەشییەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەردوولای کۆکردووەتەوە، شاندی لێژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی قەڵغانی ڕێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش بە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی کرد، و دەستخۆشییان لە ڕۆڵی کارا و پیشەیی ڕێکخراوەکە کرد لە جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکاندا.
لەلایەن خۆیانەوە، تیمی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سوپاس و پێزاینی خۆمانی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی، و ستایشی ڕۆڵی سەرەکی لێژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی (IRC)یان کرد لە عێراق و هەرێم بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و پاڵپشتییە جۆرییەکان بۆ کۆمەڵگەی ناوخۆیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ماڵاوایی و هیوای سەرکەوتوویی
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە لێژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی ئامادەکاری دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی لە عێراق لە کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٦، بەپێی ئەو بڕیارەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو. لە کۆتایی دیدارەکەدا، تیمی ڕێکخراوەکەمان هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ لێژنەکە خواست لە ئەرکە مرۆییەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا، و جەختیان لەسەر ئەو شوێنەوارە بەردەوامە کردەوە کە نێردەکە لە عێراق جێی هێشتووە.

