هەولێر – ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگای هەولێر وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا کە ئەندامانی لیژنەی ئاشتی و لیژنەی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان لە پارێزگای کەرکوک کۆکردەوە. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان و بەرزکردنەوەی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو لیژنەکە بوو لە چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی کاریگەرتر و بەردەوامتردا.

 

لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆی قووڵ لەنێوان ئەندامانی لیژنەکەدا خرایەڕوو، تیشک خرایە سەر دۆخی ئێستای کارەکانیان، تەحەددای هاوبەش، و ئاسۆی پەرەپێدانی هاوکاری بۆ بەشداریکردن لە بەهێزکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانی ئاشتی و بەڕێوەبردنی دروستی سامانە سروشتییەکان لە پارێزگای کەرکوک.

 

لە ئەنجامدا وۆرک شۆپەکە ڕێککەوتنێکی کۆدەنگی بۆ دامەزراندنی "تیمی ڕەگەکانی ئاشتی" بوو، کە وەک ڕێکخراوی چەتری فەرمی و یەکەیەکی یەکگرتوو کاردەکات کە لە ڕێگەیەوە هەردوو لیژنەی ئاشتی و لیژنەی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان کاردەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و یەکخستنی دیدگاکان و باشترکردنی کارایی جێبەجێکردنی دەستپێشخەری و چالاکییەکانی داهاتوو. هەروەها وۆرکشۆپەکە ئامادەکردنی یەکەم ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی تیمی "ڕەگەکانی ئاشتی" بوو، کە نوێنەرایەتی بناغەی ڕێکخراوەیی بۆ کار و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی تیمەکە دەکات. ئەم ڕەشنووسە لە قۆناغی داهاتوودا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و یەکلایی دەکرێتەوە.

 

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، کۆبوونەوەی گشتی تیمەکە دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبەری هەڵبژارد. پێکهاتەی بۆردەکە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی دەوڵەمەندی پارێزگای کەرکوک و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و بەرجەستەکردنی پرەنسیپەکانی شەراکەت و فرەیی کە تیمەکە لەسەری دامەزراوە.

 

کۆبوونەوەی گشتی دەسەڵاتی بە دەستەی هەڵبژێردراو دا کە بەردەوام بن لە تەواوکردنی هەموو پێداویستییە ڕێکخراوەیی و کارگێڕییە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی فەرمی تیمەکە. هەفتەی یەکەمی مانگی تەمموزی ٢٠٢٦ی وەک دوا وادە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی کە ماونەتەوە، لە هەمووی گرنگتر کۆتاییهێنان و پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و پەسەندکردنی ناسنامەی بینراو و لۆگۆی تیمەکە و تەواوکردنی ڕێکارە ڕێکخراوەییەکانی دیکە.

 

ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیدا دێت بۆ بەرەوپێشبردنی کاری بەشدارانە، بنیاتنانی پلاتفۆرمە ناوخۆییەکان کە توانای زیاتریان هەبێت بۆ پێشەنگایەتیکردنی دەستپێشخەرییە پێکهاتەکان، هەروەها دامەزراندنی کولتووری گفتوگۆ و هاریکاری، بەمەش بەشداری دەکات لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لە پارێزگای کەرکوک.