لە چوارچێوەی هەوڵ وپلانەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان لە گەڵ دام ودەزگاکانی پەروەردە، وەفدێکی پڕۆژەی لیژنە خۆجێیەکانی ئاشتی لە دەشتی نەینەواو موسڵ  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی موسڵ ی کرد ، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و کاری هاوبەش و بۆ خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەو کۆمەڵگا.

 

بەڕێز " یوسف فەرەج سەبعاوی" بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای نەینەوا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی، هەردوولا جەختیان لە کاری هاوبەشی نیوان کەرتی پەروەردەو پڕۆژەی لیژنەکانی ئاشتی کردەوە لە چالاکیەکانی نێو کۆمەڵگا.

 

هەر بەم بۆنەوە بەڕێز ڕزگار عومەر ، ڕێکخەری پڕۆژەی لیژنەکانی ئاشتی دیاریەکی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێز یوسف فەرەج سەبعاوی بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە بواری پەروەردە.