2021/3/2
ڕێکخەری پڕۆژەی لیژنە خۆجییەکانی ئاشتی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بەڕێز ( ڕزگار عومەر) چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی سازدا لە گەڵ ڕۆژنامەو پێگەی (بلاد الرفدین).
لەم چاوپێکەوتنەدا ؛ رزگار عومەر وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە تایبەتە بە میژووی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی، پڕۆژەکانی رابردوو ئیستا، چالاکی و پرۆژەکانی داهاتوو. لە بەشێك لە چاوپێکەوتنەکە باسی لە دۆنەری سەرەکی پڕۆژەکە کرد، لەگەڵ ئەو هاریکاریە توندو تۆڵەی کە لە نێوان ڕێکخراو دام و دەزگا حکومیە لۆکەڵەکان هەیە بە تایبەتی لە موسڵ و دەشتی نەینەوا چۆنیەتی بەهێز کردنی ئەم پەیوەندیانە. ئەم چاوپێکەونە لە ڕۆژانی داهتوو بە شیوەی چاپ و لە پیگەی رۆژنامەی (بلاد الرافدین) بلاودەبێتەوە.