بەئامانجی قسەكردن لەسەر كار و چالاكییەكانییان و چۆنییەتی بەرەو پێشبردنی زیاتری كار و چالاكییەكانیان، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی (سۆران و شێخان) كۆبونەوە.
دیالۆگی ئەم دوو ئەنجومەنە رۆژی 9ـی 11ـی 2021 و لەقەزای ئاكرێ ئەنجامدرا، تیایدا گفتوگۆ دەربارەی بەرزتركردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنجانی هەردوو ناوچە سەبارەت بەبەکارهێنانی سۆشیال میدیاكرا.
ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنەكە سەرەڕای ناسینی زیاتری یەكتری، هاوكات باسی شێواز و تایبەتمەندی و مێژووی دروستبون و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و ئابوری و گەشتیاری و کولتوری ناوچەكانیانكرد، هاوكات باسی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوەیی و ئایینی ناوچەکانیانکرد و لەدیالۆگەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە پێویستە شوێنەوارەكان بەشێوەیەكی باشتر خزمەت بكرێن.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی ئەم ئەنجومەنانە دەكات كە هەر یەكەیان پێكهاتوون لە 15 كچ و 15 كوڕی چالاكوان كە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە كار و چالاكی ئەنجام دەدەن.