لە ڕۆژی یەکشەممە ۹ی ۵ی ۲۰۲۱ ئەنجوومەنی گەنجانی سۆران سێیەمین دیداری خۆی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن و چاودێرانی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی و قایمقامی قەزای سۆران و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەلگەیی سۆران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا.

 

 بەگشتی لە کوردستان گەنجان بە پلەی یەکەم دێن کە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان ڕوودەکەنە کافتریاکان، بۆیەش لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک هۆکارەکانی ئالوودەبوونی گەنجان بە کافتریاکان کرا لەوانە؛

 

- هەبوونی زۆری رێژەی بێکاری.

- خراپی باری ئابووری گەنجان.

- خراپی باری دەروونی گەنجان.

- دانەمەزراندنی ئەو قوتابیانەی کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن.

- نەرەخساندنی هەڵی کار بۆ گەنجان.

 

  لە درێژەی کۆبونەوەکە قایمقامی قەزای سۆران کورتەیەک لە وتارەکەی پێشکەشکرد، کە تیایدا ئاماژەی بە  هەندێک ڕێکاری پێویست کرد لەوانە؛

 

- کۆکردنەوەی تەواوی رێکخراوەکان  و ئەنجوومەنەکان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین سۆران و دەورووبەری بەرەو پێش ببەین.

 

هەروەها باسی لە خراپ بەکارهێنانی  دەستەواژەی خودی کافتریا کرد، کە لەلای خەڵک مانای کافتریا بریتییە لە هەبوونی( نێرگەلە و جگەرە) هەروەها هەبوونی ئافرەت لە کافتریاکان بۆ هاندانی گەنجان تا زیاتر ڕووبکەنە  کافتریاکان