بەبەشداری ئەندامانی هەر سێ ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی (سۆران، شێخان و سێمێل) و ئامادەبونی نوێنەرانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و رێكخراوی سێرچ، دووەمین كۆبوونەوەی فراوانی خۆیان ئەنجامدا.

 

كۆبونەوەكە لەناوچەی گەشتیاری گەلی قیامەت لەپارێزگای دهۆك و لە16ـی 5ـی 2021 ئەنجامدرا كە تیایدا ژمارەیەك پرس و بابەتی تایبەت بەكۆمەڵگا بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی تاوتوێكران لەوانەش:-

خستەڕووی كار و چالاكییەكانی هەر سێ‌ ئەنجومەنەكە

گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پڕۆژانەی كە لەبواری جێبەجێكردندان

 

هەر سێ‌ ئەنجومەنەكە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە سەرپەرشتی دەكرێن و پێكهاتوون لە 90 كوڕ كچی چالاكوانی خۆبەخشی ناوچەكانی خۆیان و كار بۆ پیشاندانی تواناكانی گەنجان دەكەن، ئەمە سەرەڕای ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر.