ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری ٢٠-٥-٢٠٢١ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ وپێشێلكاریه‌كانی دژ به ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆڵ و پاڵپشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق\یۆنامی له به‌رواری ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رته‌سكبونه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و زیادبوونی پێشێلكاریه‌كان.