بەبەشداری ئەندامانی هەر شەش ئەنجوومەنی (سۆران، سێمێل، ڕانیە، شێخان، چەمچەماڵ، هەڵەبجە) بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر چەندین بەرپرسی تری ناوچەکانی (سۆران، سێمێل، شێخان، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، ڕانیە) بەرواری ٣٠-٣١ی ٥ی ٢٠٢١ دووەمین کۆڕبەندی نیشتمانی گەنجانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

 

ڕۆژی یەکەمی کۆڕبەندە دوو پانێل بەڕێوەچوون، لە پانێلی یەکەمدا، کار و چالاکییەکانی هەر شەش ئەنجوومەنەکە خرانەڕوو. وە لە پانێلی دووەمیشدا باس لە هاوکاری و پاڵپشتی لایەنە حکوومییەکان کرا.

 

لە ڕۆژی دووەمدا پڕۆژەی هەر شەش ئەنجوومەن پێشکەشکرا. هەروەها وەک ڕێزگرتنێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامان سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی سەرکردەی (سۆران، سێمێل، شێخان، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، ڕانیە) کرا. 

 

هاوکات هەر ئەنجوومەنێک پێکهاتووە لە (٣٠) ئەندامی خۆبەخش، کە لەپێناو بەرەوپێشچوونی ناوچەکانیان کاردەکەن لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەکرێن