لەدوو كاتی جیاوازدا ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران كردنەوە و پەردەلادانیان ئەنجامدا لەسەر هەردوو پڕۆژەی خەلیفان و سۆران كە پڕۆژەی یەكەم بریتی بوو لەبۆیاغكردنی شۆستەكانی جوتسایدی خەلیفان و پڕۆژەی دووەمیش پڕۆژەی سۆرانبوو كە بریتیبوو لەدروستكردنی تاوەرێكی كاتژمێری ٣ ڕوویی.

 

‎ ئەنجوومەنەكە هەردوو پڕۆژەكەی بەهەماهەنگی هەردوو رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و سێرچ فۆر كۆممون گراوند ئەنجامدا.

 

‎ئەنجومەنەكە سوپاسی قائیمقامیەتی قەزا و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران دەكات لەیارمەتیدان و كارئاسانكردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەیان، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەری ناحیە و شارەوانی خەلیفانیش دەكات كە یارمەتی سەرخستنی پڕۆژەی خەلیفانیان داوە.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران لەژمارەیەك چالاوانی خۆبەشخ لەهەردوو رەگەز لەناوچەی سۆران پێكهاتوون و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی و هاواكاریان دەكات و ئامانجیان برودانە بەكاری خۆبەخشی و ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر.