ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی له ١١ و ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ڕاهێنانیكی دوو ڕۆژەی دهربارهی مافەکانی مرۆڤ و چەمک و میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بۆ دوو له تیمه خۆبهخشهكانی رێكخست لە شاری هەولێر.
ئامانج له ڕاهێنانهكه بریتی بوو له پەرەپێدانی توانای تیمه خۆبهخشهكان و چالاکوانانی مەدەنی پارێزگای نەینەواو قەزای حەمدانیە و ئاشناكردنیان به چەمکهكانی بواری مافەکانی مرۆڤ و میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
ڕاهێنانەکە یەکێکە لەچالاکییەکانی پڕۆژەی چاکسازی کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیەوە بە هاوبەشی لەگەڵ پاکسی هۆڵەندی ئەنجامدەدرێت.