له ١٢\٢\٢٠٢٢ قونسوڵی گشتی قونسوڵخانه‌ی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌ڕێز ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ له‌گه‌ڵ تیمێك له كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبوه‌وه. نوێنه‌رانی ڕێكخراو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز پاله‌دینۆ و تیمه‌كه‌ی به گرنگیه‌وه باسیان له‌و كارانه كرد كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له بواری ماف و ئازادیه‌كان، پالپشتی كردنی گه‌نجان و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، هاوكات پالپشتی و پێزانینی خۆیان بۆ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز قونسوڵ و تیمه‌كه‌ی سه‌ردانی ڕاهێنانێكی تایبه‌ت به بواری مافه‌كانی مرۆڤیان كرد كه ڕێكخراو بۆ دوو له تیمه خۆبه‌خشه‌كانی له شاری موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕێكی خستبوو.