رۆژی چوارشەمە شەممە 9ـی 2ـی 2022 لەقەزای ئەبی خەسیب لەپارێزگاری بەسرە چالاكییەكانی وۆركشۆپی تایبەت بە تەندروسی وسەلامەتی پیشەیی و یەكسانی جێندەری لەكەرتی كاری كشتوكاڵی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (چاككردنی دۆخی كار و پێشخستنی بەشدارییەكان لەكەرتی كەرتی كشتوكاڵی لەعێراق) بەبەشداری 31 كەس لەكرێكارانی ژن و پیاوی كەرتی كشتوكاڵی خاوەن كار و جوتیار ونوێنەری سەندیكا وكۆمەڵە كشتوكاڵییەكان کۆتایی هات.

 

رۆژانی یەكەم و دووەمی وۆركشۆپەكە تایبەت بوو بە(چوارچێوەی یاسایی بواری تەندروستی وسەلامەتی پیشەیی لەكەرتی كشتوكاڵ و مەترسییەكانی سەر تەندروستی وسەلامەتی پیشەیی)، ڕۆژانی سێ یەم چوارەنیش تایبەت بوو بە یەکسانی جێندەری لە نێو کایەی کۆمەلایەتی کرێکاران و جوتیارانی کشتوکاڵدا وپرسی یەكسانی نێوان هەردو رەگەز لەكەرتی كاری كشتوكاڵی بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان ویاسا عێراقییەكان.

 

وۆركشۆپەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درێژەی هەبوو، هەروەها لە نێوورۆکشۆپەکدا هەر بەشداربوویەك جانتایەکی بەسەر دابەش کرا کە تایبەت بوو بە کەرستەو پێویستیەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی لە کاتی کارکردندا.

 

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەكرێت ولەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی بەهاوبەشی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێ دەكرێت.

 

شاندێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لەبەشێكی چالاكییەكانی وۆركشۆپەكەدا بەشداربون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار:-