له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌نگه‌كانمان، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به پاڵپشتی ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز دووه‌م ڕاهێنانی ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستپێكرد لە بەرواری ٢٣/٢/٢٠٢٢ و بەردەوام دەبێت تا ٢٠٢٢ / ٢٦/٢.
١٥ ڕۆژنامه‌نوسی كچ و كوڕ له خوله‌كه به‌شدارن كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیاواز ده‌كه‌ن. ئامانج له‌م چالاكیه تواناسازیكردن بوو بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له پێناو له‌به‌رچاوگرتنی زیاتری بابه‌ته جێنده‌ریه‌كان له كاتی موماره‌سه‌كردنی كاری ڕۆنامه‌نوسی و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و به پاڵپشتی دارایی SIDAی سویدی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.