له ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ دووه‌م خولی ڕاهێنانی ڕۆژنامه‌نوسان كۆتایی پێهات كه بۆ ١٥ ڕۆژنامه‌نوسی كوڕ‌و كچی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ڕێكخرابوو ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری.
به‌شداربووان نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیاوازیان ده‌كرد و له ماوه‌ی خوله‌كه‌دا گفتوگۆیانكرد ده‌رباره‌ی چه‌ندین بابه‌تی جیاوازی په‌یوه‌ست به جێنده‌ر و میدیا، له‌وانه‌ش ڕۆڵی میدیا له په‌ره‌پێدانی یه‌كسانی جێنده‌ری، كلتور و ڕۆڵه جێنده‌ریه‌كان، تێگه‌یشتن و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چه‌مكه جێنده‌ریه‌كان.
ئامانج له‌م چالاكیه په‌ره‌پێدانی توانای ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌رباره‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له كاره میدیاییه‌كانیان.
بڕیاره هه‌مان ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی پارێزگاكانی باشوری عێراقیش له سه‌ره‌تای مناگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و به پاڵپشتی دارایی SIDAی سویدی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.