رۆژی شەممە 26ـی 2ـی 2022 لە کۆمەڵگەی مهت / قەزای شیخان لەپارێزگاری دهۆك چالاكییەكانی وۆركشۆپی تایبەت بە تەندروسی وسەلامەتی پیشەیی و یەكسانی جێندەری لەكەرتی كاری كشتوكاڵی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (چاككردنی دۆخی كار و پێشخستنی بەشدارییەكان لەكەرتی كەرتی كشتوكاڵی لە عیراق و هەرێمی کوردستان) بەبەشداری ٥٠ كەس لەكرێكارانی #ژن و پیاوی كەرتی كشتوكاڵی خاوەن كار و جوتیار ونوێنەری سەندیكا وكۆمەڵە كشتوكاڵییەكان کۆتایی هات.

 

رۆژانی یەكەم و دووەمی وۆركشۆپەكە تایبەت بوو بە(چوارچێوەی یاسایی بواری تەندروستی وسەلامەتی پیشەیی لەكەرتی كشتوكاڵ و مەترسییەكانی سەر تەندروستی و #سەلامەتی_پیشەیی)، ڕۆژانی سێ یەم چوارەنیش تایبەت بوو بە یەکسانی جێندەری لە نێو کایەی کۆمەلایەتی کرێکاران و جوتیارانی کشتوکاڵدا وپرسی یەكسانی نێوان هەردو رەگەز لەكەرتی كاری كشتوكاڵی بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان ویاسا عێراقییەكان.

 

وۆركشۆپەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درێژەی هەبوو، هەروەها لە نێوورۆکشۆپەکدا هەر بەشداربوویەك جانتایەکی بەسەر دابەش کرا کە تایبەت بوو بە کەرستەو پێویستیەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی لە کاتی کارکردندا.

 

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەكرێت ولەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی بەهاوبەشی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێ دەكرێت.

 

شاندێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لەبەشێكی چالاكییەكانی وۆركشۆپەكەدا بەشداربون.