له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌نگه‌كانمان، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به پاڵپشتی ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز سێیەم ڕاهێنانی ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی پارێزگاكانی باشوری عێراق ده‌ستپێكرد لە بەرواری ١٠/٣/٢٠٢٢ و بەردەوام دەبێت تا ١٣/٣/٢٠٢٢.
١٦ ڕۆژنامەنووسی کچ و کوڕ لە خولەکە بەشدارن لە پارێزگا جیاوەزەکانی باشوری عێراق وەک، بابل، بەسڕە، نەجەف، کربلا، میسان، کوت، واسط، مثنى، ذي قار. نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیاواز ده‌كه‌ن ئامانج له‌م چالاكیه تواناسازیكردن بوو بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له پێناو له‌به‌رچاوگرتنی زیاتری بابه‌ته جێنده‌ریه‌كان له كاتی موماره‌سه‌كردنی كاری ڕۆنامه‌نووسی و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و به پاڵپشتی دارایی SIDA ی سویدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێ بەجێی دەکات.