به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و زانكۆكان، شاندێكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رپرسان و نوێنه‌رانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆی موسڵ كۆبوه‌وه.
له به‌رواری ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ شاندێكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێری كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمد ئه‌مین) كۆبوه‌وه.
له به‌رواری ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ شاندی ڕێكخراو سه‌ردانی زانكۆی موسڵی كرد له شاری موسڵ و له‌گه‌ڵ ڕاگری كۆلێژی ئادابی زانكۆكه به‌ڕێز (د. محمد....) موسڵ و به‌شێك له ستافی كۆلێژی ئاداب كۆبوه‌وه.
ئامانج له‌م كۆبونه‌وانه گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ به‌شداری پێكردنی قوتابیان و سوود وه‌رگرتن له مامۆستایان و پسپۆڕانی زانكۆكان له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی هه‌یه‌تی له بواره‌كانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان، یه‌كسانی جێنده‌ری له سێكته‌ری میدیا، هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌كانی ئاڵوگۆڕی كلتوری.