رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٨ ۆرکشۆپێکی لە شاری هەولێر ئەنجامدا بە بەشداری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەندیکاکانی کرێکاران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کرێکاران.

 

مەبەست لە چالاکیەکە ئامادەکردنی رەشنوسی کۆتایی رێنماییەکانی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بوو لە هەرێمی کوردستان.

 

دوای گفتوگۆی بەشداربووان لەسەر ناوەرۆکی رێنماییە و جێگیرکردنی هەموارەکان، بڕیار وایە بە رەسمی لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەربکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.