لە چوارچێوەی پڕۆژەی " دۆخی کارکردن و گەشەپێدانی دەستتێوەردانەکان لە ئاستی کێڵگەکان لە سیکتەری کشتوکاڵ لەعێراق"

دووەم ورکشۆپی دووڕۆژەی " تواناسازی بۆ هاوبەشە کۆمەڵایەتیەکان لە چارەسەری ناکۆکیەکانی کار" لە شاری دهۆك لە بەرواری ٢٠/٠٦/٢٠٢٢ بەسەرکەوتویی تەواو بوو. یەکەم ورکشۆپی هەمان چالاکی سەرەتای مانگی حزیران لە شاری بەسرە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرابوو.

گرنگی ئەم دووورکشۆپە تەنیا سنوردار نابێتەوە بە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی دیاریکراو، بەڵکو لێکەوتەو ئەنجامگیریەکانی دەسکەوتێکیتر ئەخاتە سەر هەموو ئەو هەوڵانەی دەدەرێ چ لە ڕووی یاسایی چ لە ڕووی هۆشیاری و ڕێکخراوەیی و بۆ فەراهەم کردن و ڕۆڵ بینین لە باشتر کردنی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە چارەسەری ناکۆکیەکانی کار، ئەمەش لە ڕێگەی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا کرێکاریەکان و هەمکاری دام دەزگا فەرمیەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ.

 

ئەم چالاکیە گرنگە؛ سەرەتا بە ئامادەکرنی لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی / یاسایی دەستی پێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئامادەکرابوو، دواتر لەلایەن ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پەسەندکراو بڕیاری لەسەر درا وەکو درافتێك بۆ گەشەپێدان و دەوڵەمەند کردنی، دواتر لە هەردوو چالاکی لەبەسڕەو لە دهۆك بەشداریەکانی بەشداربووانی هەردوو ورکشۆپەکە ئیزافاتیری خستە سەر زانیاریەکان و تەگەرەکان و دەرفەتەکانی سوود بینین لە هەردوو یاسای کاری ١٩٨٧ و ٢٠١٥، بە تایبەتی لەسەر پڕۆسەومیکانیزمی تۆمارکردن و تەواو کردنی داوا یاساییەکانی تایبەت بە ناکۆکی کار .

 

فاکتەرەکانی سەرکەوتنی هەردوو ورکشۆپ بە دەر لە ناوەڕۆکی بابەتەکە بریتیە: جدی بوونی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە ئاستی ئیداری بەرزدا بۆ بەرەو پێش بردنی ئەم بابەتە لە ناوەوە لە دەرەوەی پڕۆژەکە خۆی، پاڵپشتی تەواوی ڕێکخەرو بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە لە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە ڕووی ئامادەبوونی مەیدانیان و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیە.

 

ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەم پڕۆژەیە لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١ دەستی پیکردووە بە هاوبەشی لە گەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا"