رێکخراوی ئاشتی و ئازادی وەکو بەشێک لە پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران راھێنانێکی سێ رۆژەی بۆ چالاکوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رێکخست بە ئامانجی پێگەیاندنی ژمارەیەک راھێنەر لە بواری سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی کە بوارێکێ نوێێی کارکردنە بۆ رێکخراوەکان.

 

دوای چەسپاندنی مافی دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست بۆ کارکردن وەکو پرەنسیپێکی بنچینەیی لە جارنامەی جیھانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٩٨، پێویست دەکات رێکخراوەکان دەستپێشخەری لەم بوارەدا بکەن بۆ بەدیھێنانی ئەم مافە بۆ کرێکاران.

 

خولەکە سێ رۆژی خایاند لە نێوان ٤ تا ٦ ی ئابی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی ، بەشداربووان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەشدارییان تێداکرد