بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییان هێنا بە گفتوگۆکانیان لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمی کارکردن لە بواری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی

25 ئابی 2022 هەولێر:

 

   دوای کۆبوونەوە و ڕاوێژی قووڵ کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی عێراق بە نوێنەرایەتی ناوەندی نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەشرەق عەبدولخالق ئەلئەسەدی و سەرۆكی ناوەندە نیشتمانییەكانی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و وەزارەتی كار، و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی بەڕێز نازمی موسا و نوێنەرانی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم كۆتاییان بە کۆبوونەوەکە هێهنا ، راوێژ و گفتوگۆکان لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردن بوو لەسەر تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ باشترکردنی ژینگەی کار و پاراستنی کرێکاران لە مەترسییەکان.

 

لە یەكەم رۆژدا، 24ی ئابی 2022، دوو كۆبوونەوە ئەنجامدرا، كە یەكەمیان سەنتەری نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندەكانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقییەكان كۆكرایەوە جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی واقیعی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی دوای یاسای لێسەندنەوە و گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاکان. دوای گفتوگۆکردنی دۆخەکە و خستنەڕووی واقیع و پێداویستییەکان لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گەیشتنە کۆمەڵێک پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردن لە نێوان ناوەندی نیشتمانی لە وەزارەت و ناوەندە نیشتمانییەکان لە پارێزگاکان بە مەبەستی باشترکردنی ژینگەی کار و پاراستنی کرێکاران. پێشنیارەکانیش  پەیوەست بوون  بە میکانیزمەکانی کارکردنی ناوخۆیی و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوەندی نیشتمانی لە وەزارەت و ناوەندەکان لە پارێزگاکان، جگە لە تواناسازی بۆ ناوەندەکانی ناو پارێزگاکان، و سەردانی مەیدانی لەلایەن ناوەندی نیشتمانی بۆ ناوەندەکانی پارێزگاکان بۆ بەرزکردنەوەی کاری ناوەندەکان بە مەبەستی باشترکردنی ژینگەی کارکردن و پاراستنی کرێکاران.

 

لە كۆبوونەوەی دووەمدا كە بەرپرسانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری لیژنەكانی تەندروستی و سەلامەتی لە پارێزگاكانی هەرێم كۆكرایەوە، دوایین رەشنووسی رێنماییەكان بۆ كاركردنی لیژنەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ماوەی داهاتوودا داڕێژرا.

 

رۆژی دووه‌م رۆژی 25ی ئابی 2022، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كار له‌ به‌غدا و هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وته‌ی خاتوو زه‌كیا ساڵح، بریکاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێكرد لە هەرێمی کوردستان، کە تیشکی خستە سەر پەرۆشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و کارکردن لەسەر پەرەپێدانی میکانیزم و ڕێنمایی و سیاسەتی تایبەت لەم بوارەدا و ئارەزووی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ سەنتەری نیشتمانی بۆ تەندروستی پیشەیی و سەلامەتی لە عێراق بە مەبەستی باشترکردنی ژینگەی کار و پاراستنی کرێکاران. دواتر بەڕێز مەشرەق عەبدولخالق ئەلئەسەدی سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق وتارێکی پێشکەش کرد پێشوازی لە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی پەیوەندیدار بە تەندروستی و سەلامەتی لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەموو ئامادەکارییەک بۆ هاوکاریکردنی هەرێم لە دامەزراندنی ناوەندی نیشتمانی و چالاککردنی رۆڵی لیژنەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە هەرێم. لای خۆشیەوە د.عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی كار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار لە هەرێمی كوردستان لە وتارەكەیدا تیشكی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لە بواری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.

 

دوای خستنەڕووی واقیعی تەندروستی و سەلامەتی لە هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی میكانیزمی پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا كرا، هەروەها رێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك میكانیزم بۆ پەرەپێدانی واقیعی تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق و.هەرێمی کوردستان، لەوانە سەردانی یەکتر، بنیاتنانی توانا، و گواستنەوەی شارەزایی و زانیاری لە ناوەندی نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ئەم راوێژ و گفتوگۆیانە، لەبارەی پەرەپێدانی میكانیزمی كاركردن بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەش لەنێوان ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی و ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی ئەنجامدرا لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی.