لە ڕۆژەکانی ٢٢و ٢٣ لە مهد - شێخان ، ٢٤و ٢٥ لە قەسرۆك، ٢٦ و ٢٧ لە ئەسماوە- بەردەڕەش ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی (PFO) بە هاوبەشی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پڕۆژەی ((پەرەپێدانی بارودۆخی کارکردن و دەستێوەردان لە ئاستی کێڵگەکان لە کشتوکاڵ لە عێراق)) کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دارایی دەکات؛ سێ دانیشتنی دوو ڕۆژەی لە سێ ناوچەی کشتوکاڵی لە پارێزگای دهۆك بە سەرکەوتویی سازدا.

 

لە هەر یەك لەم شوێنانە ١٥ جوتیاری خاوەن کێڵگە، کرێکاری کشتوکاڵیی، ئەندامی یەکێتیە جوتیارییەکان لە هەردوو ڕەگەز بەشداربوون لە گفتوگۆ، پێشنیار، وەڵامدانەوەی ٢٤٩ پرسیار لە شێوازی لیستی پشکنینی پێشنیارکراو پەیوەندیدار بە بڕگەکانی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان .

 

ئەم لیستە ئامانجەکەی بریتیە لە باشتر کردنی دۆخی کارکردن، دامەزارندن، پاراستنی مافی کرێکارو جوتیاری بەکرێ گرتەی کەرتی کشتوکاڵ لە ژێر سایەی بڕگەکانی یاسای کاری بەرکار لە هەرێمی کوردستان.