لە ڕۆژەکانی ٢٤و ٢٥ لە زوبێر ، ٢٦و ٢٧ لە ئەلقوڕنە، ٢٨ و ٢٩ لە ئەبی الخەسیب ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پڕۆژەی ((پەرەپێدانی بارودۆخی کارکردن و دەستێوەردان لە ئاستی کێڵگەکان لە کشتوکاڵ لە عێراق)) کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دارایی دەکات؛ سێ دانیشتنی دوو ڕۆژەی لە سێ ناوچەی کشتوکاڵی لە پارێزگای بەسڕە بە سەرکەوتویی سازدا.

 

لە هەر یەك لەم شوێنانە ١٥ جوتیاری خاوەن کێڵگە، کرێکاری کشتوکاڵیی، ئەندامی یەکێتیە جوتیارییەکان لە هەردوو ڕەگەز بەشداربوون لە گفتوگۆ، پێشنیار، وەڵامدانەوەی کۆمەڵێك پرسیار لە شێوازی لیستی پشکنینی پێشنیارکراو پەیوەندیدار بە بڕگەکانی یاسای کار لە عێراق.

 

ئەم لیستە ئامانجەکەی بریتیە لە باشتر کردنی دۆخی کارکردن، دامەزارندن، پاراستنی مافی کرێکارو جوتیاری بەکرێ گرتەی کەرتی کشتوکاڵ لە ژێر سایەی بڕگەکانی یاسای کاری بەرکار لە عێراق