له به‌رواری ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌سه‌ر بانگهێشتی قونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌ڵمانیا چاویكه‌وت به شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌و ووڵاته. له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕۆژنامه‌وانی و چالاكی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به گرنگیه‌وه باس له پاڵپشتیه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرا له به‌رده‌وامی كاری ڕێكخراوه‌یی و دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.