رۆژی یەك شەمە رێككه‌وتی 25ی ئه‌یلوولی 2022 له پارێزگای به‌سرا خوولی پێنچ ڕۆژەی راهێنانی راهێنه‌ران له بواری كاری هه‌ره‌وه‌زی له كه‌رتی كشتوكاڵی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات .
ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی( باشتركردنی بارودۆخی كار و په‌ره‌پێدانی كاره‌كان له‌ئاستی كێڵگه‌كان له‌كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق) دایە، كه پڕۆژه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تییه و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبه‌جێی ده‌كات و یه‌كێتی ئه‌وروپا پاره‌داری كردووه.
لەم خولەدا؛ کە بەسەرپەرشتی شارەزایەکی نێودەوڵەتی دیاریکراو لەلایەن رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو 28 كه‌س بەسەرکەوتوویی خولەکەیەنا تەواو کرد.بەشداربووانی ئەم خولە پێك هاتبوو لە هه‌ردوو ره‌گه‌ز له نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان و یه‌كێتییه جووتیارییه‌كان و سه‌ندیكاكانی كرێكاران و رێكخراوه ناحكومییه تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی لایه‌نی حكومی په‌یوه‌ندار.
لە ماوه‌ی پێنج رۆژی خولەکەدا؛ بەشداربووان ئاشنا بوون بە چەمکە تازەکانی کار‌و دامەزراندنی (هەرەوەزی) لە بواری کشتوکاڵی پیشەسازی خواردن لە هێلێ بەروبوومە کشتوکاڵیەکان، هەروەها ئاشنا بوون بە بناغەو بنچینەکانی کاری هەروەزی و لایەنەکانی پرەنسیب و دارایی و دابەش کردنەکانی پشك و داهاتەکان بە پێ ی ئەو میکانیزمانەی لە ئەلگۆیە جیهانیەکان بەڕێوەدەچێت ، بە تایبەتی ئەو میکانیزم و بنچینانەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پشتگیری دەکات و بە ستاندارد ئەژماری کردووە.
میتۆدی ئەم پێنچ ڕۆژە لە ڕاهێنان لە ڕێگای جێ بەجێکردنی بە پراکتیسی هەردوو دوو ڕێبەری چاپکراو (بیركردنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی) و ( ده‌ست به هه‌ره‌وه‌زی بكه) بەڕێوەچوو بەسەرپەرشتی راهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی دەستنیشانکراوی ڕێکخراوی کاری نێو دەوڵەتی .
لە دوای تەواو بوونی خولەکە کە سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی خولەکەیان وەرگرت ، لە لایەن ڕاهێنەرە نێودەوڵەتیەکە ٧ بەشداربوو دەستنیشان کران بۆ ئەوەی هەمان ڕاهێنان بە تایبەتی لە ڕووی دامەزراندنی کۆمەڵە هەرەوەزەیەکان بلێنەوە بۆ (٢٥) بەشداربوو بۆ خولی (ToE) کە پێک هاتوون لە جوتیارانی خورما و تەماتەو سەوزەو و هەنگەوان و خاوەن کێلگەکانی ئاژەڵداری له پارێزگای به‌سرا.