ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لە گڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چوارچیوەی پڕۆژەی  (بارودۆخی کارکردن و گەشەپێدانی دەستێوەردانەکانی ئاستی کێڵگە لە کشتوکاڵ لە عێراق) ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژەی لە ناحیەی کەلەکچین ئەنجام دا بە بەشداری ٥٠ کەس لە ژنان و پیاوانی جوتیاری ناوچەکە.

 

ڕاهێنانەکە سی تەوەرەی لە خۆی گرتبوو؛ هەر تەوەرەی ڕۆژێکی بۆ تەرخان کرابوو. تەورەکان بریتی بوو:

یەکەم / تەندروستی و سەلامەتەی پیشەیی

دووەم / یەکسانی جێندەری لە بواری کشتوکاڵدا

سێ یەم / پرەنسیبەکانی یەکێتیە کرێکاریەکان

 

ئەم تەورانە لە لایەن ڕاهێنەرێ پڕۆفیشناڵ بەڕیوەبران، لە دوا رۆژیشدا هەر ئامادەبووەیەك جانتای سەلەمەتی پیشەیی وەرگرت کە چەندین کەرەستەو پێداویستی تایبەت بە خۆپاریزی لە خۆی دەگرێت.

 

ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار :(بارودۆخی کارکردن و گەشەپێدانی دەستێوەردانەکانی ئاستی کێڵگە لە کشتوکاڵ لە عێراق) کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.