ڕۆژی 30ی تشرینی یەکەمی 2022، گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر تەوەری بەشداریی گەنجان لە پرۆسەی ئاشتی و بڕیاردان لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 2250ی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو کە گەنجانی شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و توێژەرانی بواری گەنجان و ئاشتی، نوێنەری بەشێک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان تیایدا بەشداربوون.

 

ئەم چالاکییە له‌لایه‌ن تۆڕی ئه‌لته‌رناتیڤ بەهاوكاری رێكخراوی ئاشتی وئازادی‌ لەچوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (حیوار) كه‌ رێكخراوی (پردێك بۆ)ـى ئیتاڵیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامە‌ی گه‌شەپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و بەهه‌ماهه‌نگی حكومەتی عێراق و پارەداركردنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئەوروپا لەعێراق، ئەنجام دەدرێت.