له ٣١ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) له شاری هه‌ولێر ڕێكخست. ئامانج له سه‌ردانه‌كه ئاشناكردنی به‌شداربووانی خولی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بوو به كاروچالاكیه‌كانی ئاژانسه جیاوازه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ، ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆچبه‌ران، ئۆفیسی هه‌ڵبژاردن، و ئاژانسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئافره‌تان بابه‌تیان پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكی و میكانیزمی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی تواناسازیكردن بۆ كارمه‌ندان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئسپانی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات و به‌شداربووان بریتین له ٢٠ كارمه‌ندی رێكخراوه ناحكومیه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی كه له شار‌و شارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت.