ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌ش بۆ كرده‌ی ستراتیجی ئاینی) ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژه‌ی له‌ ٣ بۆ ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ له‌شاری هه‌ولێر ڕێكخست.

 

ئامانج له‌م چالاكیه‌ بریتیبوو له‌ تواناسازیكردن و په‌ره‌پێدانی لێهاتوی بۆ گروپێك له‌پێكهاته‌ی ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی جیاوازی شاری كه‌ركوك ده‌رباره‌ی گۆڕینی ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی و میكانیزمه‌كانی چاره‌كردنی ململانێ له‌پێناو پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان ولێبورده‌یی له‌ شاره‌كه‌.

 

به‌شداربووانی چالاكیه‌كه‌ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شاره‌كه‌ی له‌خۆگرتبو، له‌وانه‌ش موسوڵمان، كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، مه‌سیحی، كاكه‌یی، سابیئی و به‌هایی.

 

ئه‌م چالاكیه‌ به‌شێكه‌ له‌پڕۆژه‌ی درێژخایه‌نی (ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌ش بۆ كرده‌ی ستراتیجی ئاینی ) كه‌ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی Mensen met een Missie هۆڵه‌ندی جێبه‌جێی ده‌كات.