ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌ش بۆ كرده‌ی ستراتیجی ئاینی) له ١١ تا ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ خولێكی ڕاهێنانی دوو ڕۆژه‌ی له شاری هه‌ولێر ڕێكخست ده‌رباه‌ره‌ی گۆڕینی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی. ئامانج له‌م چالاكیه بریتی بوو له تواناسازی كردن و په‌ره‌پێدانی لێهاتووی بۆ گروپێك له پێكهاته‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی قه‌زای شێخان.
گۆڕینی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و میكانیزمه‌كانی چاره‌كردنی ململانێ له‌پێناو پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه بوون كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی درێژخایه‌نی ”ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌ش بۆ كرده‌ی ستراتیجی ئاینی “ كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی Search for Common Ground له قه‌زای شێخان جێ به‌جێی ده‌كات.