له ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق به‌ڕێز هانس ساندی و به‌شێك له تیمه‌كه‌ی سه‌ردانی ئۆفیسی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیان كرد له شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ڕێكخراو كۆبونه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ڕێكخراو له په‌ره‌پێدانی ماف و ئازادیه‌كان، پاڵپشتیكردنی گه‌نجان، ڕه‌وشی كار و مافی كرێكاران، په‌ره‌پێدانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان تاوتوێ كران.
هانس ساندی پێزانینی خۆی بۆ كار‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی ئاشتی و ئازادی ده‌ربڕی و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراو به گرنگ و پێویست زانی، كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیش سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی هۆڵه‌ندیان كرد بۆ كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.