رۆژی 5 دیسێمبەری 2022 ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ ڕێكخست بۆ به‌شداربووانی دووه‌م خولی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا به‌شداربووان له نزیكه‌وه گفتوگۆیان كرد له‌گه‌ڵ بەرێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن به‌ڕێز (سلێمان موحسین) لە دیوانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/ کوردستان، محمد سابر بەرێوەبەری پەیوەندییەکان، هێمن محمود بەرێوەبەری ڕاگەیاندن ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی ده‌سته و كاروچالاكیه‌كانی ده‌سته له پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.