بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەی جيسرا لە کەرکوك لە یادی ئەم ڕۆژەدا جاڕنامەی مافەکانی بەرز ڕادەگرێ. کە یەکێك لە چالاکییەکانی بریتییە لە دیالۆگی ناوەکی ئایینەکان بۆ خاڵی ئازادی لە هڵبژاردنی ئاین و جۆری باوەڕ، کە ئەمە خۆی جەخت کردنە لە مافی ژمارە 18ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە تێیدا هاتووە:

 

" هەموو کەسێك مافی ئازادی بیر و ویژدان و ئایینی هەیە" ئەم مافە ئازادی بۆ گۆڕینی ئایین یان بیروباوەڕ، ئازادی بۆ دەرخستنی ئایینەکەی یان باوەڕی خۆی بە پەرستن و چاودێری و جێ بەجێکردنی و فێرکردن و تاک و کۆمەڵگا لەگەڵیدا، بە گشتی یان تایبەتی.