له‌ رێككه‌وتی 30ی تشرینی دووه‌م 2022 له‌ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی حیوار به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی (سه‌لاحه‌ددین،به‌غداد،كه‌ركوك، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ولێر) كه‌ پێكدێن له‌م تۆڕ و رێكخراوانه‌ ( تۆڕی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ په‌ره‌پێدان و دیموكراسی، رێكخراوی ئینسان، رێكخراوی ئێمه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی ئاشتی، رێكخراوی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ كارده‌كه‌ین، رێكخراوی جسور، رێكخراوی ره‌نگه‌كان، رێكخراوی رۆشنگه‌ری) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق و ئاماده‌یی نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی لاوان و رۆشنبیری و ژینگه‌ و شاره‌وانی و نه‌وت له‌ پارێزڤا به‌شداربووه‌كان.

 

ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاستی به‌شداری كۆمه‌ڵگا ولاوان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ هه‌ن بۆ پته‌وكردنی رۆڵی كۆمه‌ڵگا له‌ پڕۆسه‌ی بونیادنانی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش و ئاڵوگۆڕی كه‌ش و هه‌وا و گرنگی بایه‌خدان به‌ مافه‌ ژینگه‌ییه‌كان.هه‌روه‌ها هه‌ر رێكخراوێكیش كارو چالاكییه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی حیوار له‌ ماوه‌ی رابردوو جێبه‌جێی كردبوو.

 

له‌میانه‌ی گفتوگۆكاندا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌نداره‌ به‌شداربووه‌كان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندین راسپارده‌ی تایبه‌ت به‌ پته‌وكردنی مافه‌ ژینگه‌ییه‌كان و رێگه‌كانی كاراكردنی به‌شداری كۆمه‌ڵگا له‌ دانانی پلانی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاری لێكه‌وته‌ خراپه‌كانی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و گرنگی دانانی پلانی نیشتمانی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2250ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌ باره‌ی پته‌وكردنی رۆڵی لاوان له‌ پاراستنی ئاسایش و بونیادنانی ئاشتی .

 

ئه‌م چالاكییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی حیوار له‌لایه‌ن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ( تۆڕی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ په‌ره‌پێدان و دیموكراسی، رێكخراوی ئینسان، رێكخراوی ئێمه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی ئاشتی، رێكخراوی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ كارده‌كه‌ین، رێكخراوی جسور، رێكخراوی ره‌نگه‌كان، رێكخراوی رۆشنگه‌ری)، له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی حیوار كه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی یوپی پی ئیتاڵی و یوان دی پی جێبه‌جێده‌كرێت به‌ هاوكاری حكومه‌تی عێراق و پاره‌داركراوه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌.