له ٢٠ی تشرینی دووه‌م تا ١٥ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ دووه‌م كۆرسی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به هاوبه‌شی ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.
ئامانج له كۆرسه‌كه تواناداركردنی كارمه‌ندان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه له ڕووی زیادكردنی مه‌عریفه‌ی تیۆری بواره‌كانی وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئاشتی و چاره‌كردنی ململانێ، و جێنده‌ر و مافه‌كانی ئافره‌تان. جگه له پێشكه‌شكردنی كۆرسی تیۆری، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی چه‌ند سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ دام و ده‌زگای حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێكخست.
له چوارچێوه‌ی كۆرسه‌كه‌دا ٢٠ چالاكی مه‌ده‌نی كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان كرد له شاروشارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداربوون.