لە ڕۆژانی ٢٦، ٢٧ ی مانگی ١٢/ ٢٠٢٢لە قەزای شێخان / قەسرۆك و لە ڕۆژانی ٢٨ ، ٢٩ مانگی ١٢/٢٠٢٢ لە گوندی سوسنە قەزای ئاکرێ ، پارێزگای دهۆك ، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (وۆرک شۆپەکانی تواناسازی لەبارەی بنەما گشتییەکان وڕێنماییەکانی کارپێکردن بۆ دامەزراندنی دادپەروەرانە لە پارێزگای دهۆک) لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی چوار وۆرکشۆپی یەك ڕۆژە بۆ ٣٠٠ کرێکاری کشتوکاڵی لە ژنان و پیاوان بەڕێوەچوو .

 

لە هەر یەك لەم وۆرکشۆپە یەك رۆژیەدا ٧٥ کەس لە ژنان و پیاوان ی کرێکاری کشتوکاڵی بەشدار بوون.

 

ئەم ورۆکشۆپانە درێژەی هەیە هەفتەی داهاتوو لە اسماوە ی قەزای بەردەرەش دەست پێدەکاتەوە، هەروەها لە پارێزگای بەسرەش هەمان ورۆکشۆپ لە مانگی یەکی ئەمساڵ جێ بەجێ دەبێت