لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی (میراتی ڕۆشنبیری بۆ بەهێزکردنی گەشتیاری لە دەشتی نەینەوا ) و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (GIZ) ئەڵمانی ڕاهێنانێکی ٣ ڕۆژی بە ناونیشانی (ڕاهێنانی ڕاوێژکار و ڕێبەر لە کەرتی گەشتیاری) بۆ (٢٠) کەس لە کچ و کوڕی دانیشتوانی دەشتی نەینەوا بەسەرکەوتویی تەواو بوو لە شاری هەولێر، لە ڕۆژی ٣٠ ئادار تا ٠١ نیسان، ٢٠٢٣. ئامانجی سەرەکی ئەم راهێنانە ئامادەکردنی پۆلێك گەنجی ئەکتیڤ بوو کە بتوانن ڕۆڵی ڕاوێژکاریی و ڕێنیشاندەری گەشت و گوزاری ببینن لە دەشتی نەینەوا بۆ میوانانی ناوخۆ و بیانی لە وەرزەکانی گەشت و گوزارو هەروەها لە ڕۆژانی ئاساییدا.

 

ماتریالەکانی ئەم ڕاهێنانەو راهێنەرەکانی بە جۆرێك ئامادەکردن و هەڵبژاردنی بۆ کرابوو کە گونجاوبوو لە گەڵ ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە کە بریتیە لە بەهێزکردن بوژاندندەوەی کەرتی گەشت و گوزارو کەلەپورو فەرهەنگ لە دەشتی نەینەوا بۆ خزمەت کردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لەم ناوچەیەدا.

 

بەشداربووانی ئەم راهێنانە ئاشنا کران بە چەند ئامرازو شێوازێکی کارکردن، هەروەها چەندین ئەزموونی پێشووی مەیدانیی خرایە ڕوو بۆ بەراوردکاری شێوازەکانی کارکردنی دروست و نادروست لە بواری ڕێنیشاندەری گەشتیاری، لەم پاڵ ئەمشدا ئاشنا کران بە چەندین بابەتی تیئوریی و یاسایی کە یارمەتیان دەدا لەم بوارە ڕۆڵ ببینین، ئەم بوارنە پێك هاتبوو لە :

 

• پەیوەندی میراتی کولتووری، گەشتیاری، و ئاشتی.

• پاراستنی یاسایی بۆ کاری ڕێبەری گەشتیاری

• کاریگەری جوگرافیای سیاسی لە عێراق لەسەر کاری ڕێبەری گەشتیاری

• گەشتیاری ڕەش (چەمک و مەبەست)