لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی (میراتی ڕۆشنبیری بۆ بەهێزکردنی گەشتیاری لە دەشتی نەینەوا ) و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (GIZ) ئەڵمانی ڕاهێنانێکی ٣ ڕۆژی بە ناونیشانی (پاڵپشتیکردن بۆ ئاستی بەرز) بۆ (٢٠) کەس لە کچ و کوڕی دانیشتوانی دەشتی نەینەوا بەسەرکەوتویی تەواو بوو لە شاری هەولێر، لە ڕۆژی ٠٦ نیسان تا ٠٨ نیسان، ٢٠٢٣. ئامانجی سەرەکی ئەم راهێنانە ئامادەکردنی پۆلێك گەنجی ئەکتیڤ بوو کە بتوانن ببنە ئەندام لە وەدفەکانی ئەدڤۆکەسی بۆ وتوێژ کردن و سەردانی کردنی بەرپرس و دەزگا ئیداری و حکومیەکان لەسەر ئامانجە گشتیەکانی پڕۆژە کە بریتیە لە بەهێزکردنی کەلەپورو گەشت و گوزار و بەهێزکردنی پاراستنی ژینگە بۆ پتەو کردنی پێکەوە ژیان و ئاشتی لە دەشتی نەینەوا.

 

ماتریالەکانی ئەم ڕاهێنانەو راهێنەرەکانی بە جۆرێك ئامادەکردن و هەڵبژاردنی بۆ کرابوو کە گونجاوبوو لە گەڵ ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە کە بریتیە لە بەهێزکردن بوژاندندەوەی کەرتی گەشت و گوزارو کەلەپورو فەرهەنگ لە دەشتی نەینەوا بۆ خزمەت کردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لەم ناوچەیەدا، مەیدانەکان و بابەتە سەرەکیەکانی ئەم ڕاهێنانە بریتی بوون لە :

 

• ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیر بۆ هەڵمەتی ئەدڤۆکەسی

• نەخشەی لایەنگران لە کاتی هەڵمەتی ئەدڤۆکەسی

• چارەسەرکردنی کێشەکانی هەڵمەتەکان

• بنیاتنانی دیدگایەک بۆ ئەدڤۆکەسی

• جێبەجێکردن و هەڵبژاردنی تاکتیک و پلانی ستراتیژی

بەشداربووان بە چەندین ئامراز و شێوازی کارکردن ئاشنا کران، هەروەها چەندین ئەزموونی مەیدانی پێشوو پێشکەش کران بۆ بەراوردکردنی شێوازی کارکردنی دروست و هەڵە لە هەڵمەتەکانی داکۆکیکاری پێشوودا، جگە لەوەش ئاشنا کران بە چەندین بابەتی تیۆری و پراکتیکی بۆ بەردەوامیی هەڵمەتەکانی داکۆکیکردن.