ە چاودێری لیژنەی کاروباری کۆمەڵی مەدەنی و لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سیمینارێکی ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی کاری ڕێکخراوەیی، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان. بەشداربوان گفتوگۆیان کرد لەسەر ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم ئازادی ڕادەربڕین و واقعی پێشێلکاریەکانی دەرحەق بە چالاکوانان، ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکەرانی ئازادی.