رێكەوتی 6-5-2017 لە میانەی كۆبونەوەی رێكخراوی ئاشتی وئازادی لەبارەی پرسە كانی كرێكاران بە هاوكاری رێكخراوی NPAئەم تەوەرانە خرانەروو:
- راپۆرتی رەوشی بێكاری
- لێكەوتەكانی سیاسەتی نیولیبرالزمی سەرمایەداری لەسەر مافەكانی كرێكاران
- خستنەرووی رەشنوسی پرۆژە یاسای ئازادی كاری سەندیكایی بۆ كرێكاران
بەپێ‌ راپۆرتەكە :
رێژەی بێكاری لە نێوان ٢٠ تا ٢٥٪ لە عێراق و كوردستاندا.
زۆرینەی هێزی كاری كوردستان لە كەرتی حكوومی كوبووەتەوە، ٥١٪ بەسەرەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ناڕێكخراوەیی كەرتی تایبەت، دەستەبەر نەكردنی مافەكانی كرێكاران، نالەباری هەڵومەرجی كۆمەڵایەتی.
راگرتنی دەرفەتی دامەزراندن لە كەرتی حكوومی، رێژەی بێكاری لەناو گرووپی خاوەن بڕوانامەدا بۆ ٢٢٪ بەرز كردووەتەوە.
هەڵكشانی رێژەی بێكاری لەناو گرووپی مێینە، نەبوونی هەلی كار لە كەرتی حكوومی و نەرەخساندنی زەمینەی كۆمەڵایەتی لە كەرتی تایبەتدا.
هەبوونی جیاوازی لە رێژەی بێكاری بەپێی پارێزگاكان لە ئەنجامی نەبوونی هاوسەنگییە لە دابەشكردنی پرۆژەكان كە ناعەدالەتییەكی جوگرافی هێناوەتە ئارا.
بێكارییەكی گەورەی داپۆشراو لە كەرتی حكوومیدا هەیە.
لە ساڵانی پێش قەیران رێژەی ٢٠٪ی كاركەرانی كەرتی حكوومی، خواستی كاركردن لە كەرتی تایبەتیان هەبوو، ئێستە رێژەكە هەڵكشاوە و ئەوەش لەسەر دەرفەتی كار لە كەرتی تایبەت بۆ كرێكارانی راستەقینەی كارتی تایبەت سنووردار دەكات.
هاوكات لەبارەی لێكەوتەكانی سیاسەتی نیولیبرالیزمی حكومەتی هەرێم لەسەردابەزینی ئاستی كرێ‌ وبەرفرانبونی رێژەی هەژاری وبێكاری وخۆدزینەوەی حكومەت لەبەر پرسیارەتی بەرامبەر هاوڵاتیان خرایەروو .لەبارەی زەرورەتی پاراستنی مافی ئازادی وفرەیی كاری سەندیكایی ،رەشنوسی یاسایەك خرایە بەردەم سەندیكاكان ولایەنە پەیوەندیدارەكان .