بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانكۆ و توێژەران و چالاكوانان و گەنجانی ناوچەكە، ئەنجومەنی گەنجانی سۆران دیالۆگێكی سەبارەت بەبێكاری گەنجان رێكخست.

 

دیالۆگەكە لە سەنتەری زمان لەزانكۆی سۆران لە3ـی 11ـی 2020 و بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەی گەنجانی سۆران بەڕێوەچوو.

 

لەدیالۆگەكەدا بێكاری لەناو گەنجانی سۆران و ‎‏‎رەوشی ئابوری هەریمی كوردستان، كێشەی بێكاری و كاریگەریەكانی و رێكارەكانی كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری گرنگترین ئەو تەوەرانەبون كە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سۆران، پێكهاتوە لەژمارەیەك گەنجی ناوچەكە كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادیەوە پاڵپشتی دەكرێن و كاردەكەن بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و تواناداركردنی زیاتری گەنجان و زیادكردنی بەشداری گەنج لەپرۆسەی بڕیاردان و سەركردایەتیكردندا.‎‏‎