بەئامانجی تاوتوێكردنی ژمارەیەك بابەت لەوانە ناساندنی كارو چالاكییەكانیان و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان، ئەنجومەنی گەنجانی قوشتەپە سەردانی شارەوانی شارەكە دەكەن.

 

رۆژی دووشممە 9ـی 11ـی 2020 ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی قوشتەپە سەردانی شارەوانی قوشتەپەیانكرد و لەلایەن سەرۆكی شارەوانییەوە پێشوازیكران، لەدیدارێكدا وێڕای ناساندنی كارو چالاكییەكانی یەكتری، هاوكات چۆنییەتی دروستكردنی هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشبردنی كارو پڕۆەژەكانی ئەنجومەنی گەنجان لەشارۆچكەكە تاوتوێكرا.

 

ئەنجومەنی گەنجانی قوشتەپە لە ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی ناحیەی قوشتەپە پێکهاتوون کە لەلایەن ڕێکخراوی یٔاشتی و ئازادییەوە سەرپەرشتیی دەکرێن بە ئامانجی بەشداری پێکردنی گەنجان لە کایەی بەڕێوەبردن.